AP ١٤٠٣ خەرمانان ٣ ١٠:٣٤

لە دیداری موخبێر و سەرۆک وەزیرانی عێڕاق لە بەغدا هاتە ئاراوە؛

دەسخۆشی موخبێر لە حکومەت و گەلی عێڕاق بۆ میوانداری زیارەتکارانی ئەربەعین

دەسخۆشی موخبێر لە حکومەت و گەلی عێڕاق بۆ میوانداری زیارەتکارانی ئەربەعین

سەرپەرشتی پێشووی سەرۆک کۆمار لە دیداری سەرۆک وەزیرانی عێڕاق لە هەوڵەکانی حکومەت و گەلی ئەو وڵاتە بۆ میوانداری لە زیارەتکارانی ئەربەعین دەسخۆشی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرپەرشتی پێشووی سەرۆک کۆماری ئێران لە دیداری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە هەوڵەکانی حکومەت و گەلی ئەو وڵاتە بۆ میوانداری لە زیارەتکارانی ئەربەعین دەسخۆشی کرد.

محەمەد موخبێر لە ئەو دیدارە کە ڕۆژی هەینی لە پەراوێزی بەشداری ناوبراو لە ڕێپێوانی ئەربەعین لە بەغدا بەڕێوە چوو، وتی: خزمەتە ئەنجام دراوەکان بۆ زیارەتکاران بەتواوەتی بەرچاوە و لە درێژەی ساڵانی دوایی ژێرخانی گونجاو بۆ ئەو سەفەرە چێ کراوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئاستی پێوەندی نێوان تاران و بەغدا، ئەو هاوکاریانەی ستراتیژیک وەسف کرد و وتی: زۆربەی کێشە و لەمپەرەکان لە بواری هاوکاری ئابووری و چالاکی کەرتی تایبەتی دوو وڵاتەکە بەتایبەتی بە شوێنگییرکانی بەڕێز سوودانی چارەسەر کراوە بەڵام هێشتا بەستێن بۆ قووڵ کردنەوەی ئەو پێوەندییە هەیە.

محەمەد شیاع سوودانیش لە ئەو گفتوگۆیەدا هەڵوێستی هاوبەشی ئێران و عێڕاق لە پرسی فەلەستینی بەبایەخ وەسف کرد کە بە بەردەوام بوونی ئەبێ لە هەموو گۆڕانکارییە نێودەوڵەتیەکان و ناوچەکە کاریگەر بێت.

News ID 51354

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha